پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵباتی هەڤاڵ و هاوکارمان (نەژاد محەممەد ئەمین قادر)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەندازیاری دەنگ لە هۆڵی ڕاگەیاندنی بەش_مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، هاوبەشی خەمتانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٠ی شوباتی ۲۰۲٥