ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیاتر لە ( 10 هەزار ) هاوڵاتی سوودمەند بوونە لە ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو لەسەر زەوى سندووقى و حەرەمى گوند لەسنووری پارێزگای هەولێر

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.2.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە سەر فەرمان و ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، لە چوارچێوەى پڕۆسەى ڕادەستکردنى ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقی، لەڕێورەسمێکدا لە دیوانى پارێزگا، بەئامادەبوونی برزۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری خانووبەرەی میری پارێزگا، ( 100 ) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد.

پارێزگارى هەولێر لە ڕێورەسمەکەدا، وێڕاى دەستخۆشى لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى پارێزگا، ئاماژەى بەوەدا کە بابەتى زەوى سندووقى بەشێکى دیکەیە لە خزمەتگوزارییەکان، کە لەسەر فەرمانى جەنابی سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستى پێکراوە و ڕایگەیاند: ” بۆیە بە بەناوى خۆمان و بەناوى ئێوەوە سوپاسى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندی هەژاران و کەمدەرامەتان، ئومێدى دەکەین ئێوەش لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانتان بکەن و ببن بە خاوەنى خانووى خۆتان”.

جێگەى باسە، وه‌ك كارئاسانی بۆ هاووڵاتیانى هەژار و کەم دەرامەت و لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون، لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بڕیارى تەملیککردن و مۆڵەتپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقى دراوە و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە ( 10 هەزار ) هاووڵاتیی لەو بڕیارە سوودمەندبوونە و ڕێگەپێدانیان پێدراوە بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر ئەرزى سندووقى و لە نێو حەرمى گوند، هێشتاش پڕۆسەکە بەردەوامە و بەشیکى زۆر مامەڵەى دیکەش ماوە لەلای لیژنەى پارێزگا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات

سەڵاح

ئەحمەد داودئۆغڵوو: پێویستە تورکیا رێز لە مافی کوردان بگرێت

سەڵاح

هێلكاریكردنی شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر ده‌كرێت

سەڵاح