دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، شانەیەکی نووستوی گروپی تیرۆرستی داعش لە سنوری گوندەکانی دوزخورماتوو بە دیاریکراوی لە دەوروبەری گوندی دوراجی و غەررە، لە کردەوەیەکی ترسنۆکانەدا پەلاماری چەند شوانکارێکیان دا، لەئەنجامدا ڕووبەرووبوونەوە لە نێوانیان دروستبووە.
دوای ئاگادارکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو سنوورە دەست بەجێ هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان بەمەبەستی بە هاناوەچوونی شوانەکان و خەڵکی ناوچەکە روویان لە شوێنی رووبەڕووبوونەوەکە کرد و توانرا شوانەکان بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و تیرۆرستەکانیش بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتن.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دڵنیایی دەدات کە پێشمەرگە هەمیشە چاوکراوەیە و بە ورە و دەستێکی پۆڵاین رووبەڕووی هەموو جولە و کردوەیەکی تیرۆرستانی داعش دەوستێتەوە.