zagros news agency

هێزی پێشمەرگەی کوردستان پلانێکی تیرۆرستانی داعشی پوچەڵ کردوە

 

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، شانەیەکی نووستوی گروپی تیرۆرستی داعش لە سنوری گوندەکانی دوزخورماتوو بە دیاریکراوی لە دەوروبەری گوندی دوراجی و غەررە، لە کردەوەیەکی ترسنۆکانەدا پەلاماری چەند شوانکارێکیان دا، لەئەنجامدا ڕووبەرووبوونەوە لە نێوانیان دروستبووە.

دوای ئاگادارکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو سنوورە دەست بەجێ هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان بەمەبەستی بە هاناوەچوونی شوانەکان و خەڵکی ناوچەکە روویان لە شوێنی رووبەڕووبوونەوەکە کرد و توانرا شوانەکان بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و تیرۆرستەکانیش بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتن.


هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دڵنیایی دەدات کە پێشمەرگە هەمیشە چاوکراوەیە و بە ورە و دەستێکی پۆڵاین رووبەڕووی هەموو جولە و کردوەیەکی تیرۆرستانی داعش دەوستێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەرێگای چونە عەمرە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و ٤ قوربانی لێکەوتەوە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

دروستکردنی قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستی پێکرد

یاسین