zagros news agency

شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوویان کرد‌‎

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2026 لە چوارچێوەی بەشداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکارییەکان بۆ گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵیی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2027، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوویان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو و پەرلەمانتارانی یەکگرتوو پێشوازییان لێ کرا و دواتر شاندەکە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی دانوستانکار ئەنجامی کۆبوونەوە و پێشنیار و گفتوگۆکانی ئەم دواییەی خۆی لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان و نەوتی فیدڕاڵ خستە ڕوو، هەروەها تێڕوانین و پێشنیارە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2027 تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێگیرکردنی ماف و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییە دارایی و سیاسییەکان و هەڵوێستێکی یەکگرتوو بۆ پاراستنی ماف و شایستە داراییەکان و هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی بەردەوام لە کاتی ئامادەکردن و پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەدا هەروەها هەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ تەواوی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا بێ جیاوازی کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دامەزراندنی بەگرێبەست لە هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

یاسین

پارێزگارێ دهۆکێ ب کوژمێ پتر ژ 12 ملیار دیناران پرۆژە دبیاڤێن جودا جودا دا ل سنورێ دەڤەرداریا ئامێدیێ ڤەکرن

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

یاسین