ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کورستان رایگەیاند، کە بریاری راگرتنی ئەو ئەفسەرە کوردەکەی لە کەرکوک بەرگری لە جووتیارانی کورد کردبوو کە لیژنەی لەسەر پێکهێنداربوو بۆ سزادان و راگرتنی بە پێی یاسای سەربازی عێراق هەلوەشایەوە.
چیای تەیموور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کورستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە دەرەنجامی بەدواداچوونم و داکۆکی کردنم و هەروەها لەگەل فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەتایبەتی دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەگڤان سندی جێگری لێژنەی ئاسایش و بەرگرت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ بەرگری کردن لەو ئەفسەرە کوردەی کە لە کەرکوک بەرگری لە جووتیارانی کورد کردبوو، ئەقید روکون رێبەر شوکر جندی شێخکی، ئامر فەوجی ١ی لیوای ٣٢ی فرقەی ٨ لە ئۆپەراسیۆنەکانی هاتبووە راگیران و لێژنەیەکی لێکۆلینەوەی لەسەر پێکهێنرابوو بۆ لێکۆلینەوە لێی و ئاراستەکردنی تۆمەتی کەمتەر خەمی بەپێی ماددەی ٦٧ لە یاسای سەربازی عێراق کە سزای ٣ ساڵ زیندانیکردنە جگە لە فەسل کردن، ئەم بریارانەمان هەلوەشاندەوە.
هەروەها چیای تەیموور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کورستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەگەل هوەشاندنەوەی بریاری لێکۆلینەوە لەگەل ئەو ئەفسەرە کوردە پلەکەشی بەرزکرایەوە لە فەرماندەی فەوج بۆ موقەدەمی لیوا، هەروەها گواسترایەوە بۆ پارێزگای ئەمبار، من خۆم لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە قسەم لەگەلی کرد و پێم گووت ئەگەە ناتەوی بگوازرێیەوە دەتوانی لەشوێنی خۆتبمێنیەوە، بەلام ئەو بۆ خۆی دەیەوێت کە بگوازرێتەوە.
رێباز یونس