zagros news agency

کاتی چوونی حاجیان دیاری کرا

 

٥١٣٦ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ فەریزەی حەج جێ بەجێ دەکەن

سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان (شێخ نیاز راغب نەقشبەندی) لە لێدوانێکی تایبەت بە پەیجی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ پێشوازیکردن لە وەرزی حەجی ئەمساڵ کردووە و هەوڵدەدەن باشترین خزمەت پێشکەش بە حاجیانی کوردستان بکەن و ئاماژەی بەوەیشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پاڵپشتی پرۆسەی حەج و عومڕەیە لە هەرێمی کوردستان و بۆ ئەمساڵیش رێزدار( مەسرور بارزانی ) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ( د. پشتیوان صادق) ڕاسپارد کە بڕی چوار ملیار و دووسەد ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەج بکرێت تاوەکوو تێچووی حەج لەسەر هاووڵاتیان کەم بکرێتەوە

(شێخ نیاز راغب نەقشبەندی) سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان هەروەها رایگەیاند لە رۆژی ١٦\٥\٢٠٢٥ یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرەو سعوودیە بەرێ دەکەون.

سەرۆکی شاندنی حاجیانی کوردستان باسیشی لەوە کرد کە لە رۆژی ١٦ -١٧\٥\٢٠٢٥ حاجیانی کوردستان بەرێگای وشکانی بەرێ دەکەون کە ژمارەیان ١٦٤٥ حاجییە و رۆژی ١٩\٥\٢٠٢٥ یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرێگەی ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعوودیە بەرێ دەکەون کە ژمارەیان ٣٤٩١ حاجیە.

(شێخ نیاز راغب نەقشبەندی) سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە حاجیانی وشکانی بەدوو رۆژ گەشت دەکەن بەجۆرێک حاجیانی( پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و گەرمیان)، لە رۆژی ١٦\٥\٢٠٢٥ گەشت دەکەن و حاجیانی (پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ)، لە رۆژی ١٧\٥\٢٠٢٥ بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەرێ دەکەون

سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان لە لێدوانەکەیدا بۆ پەیجی حەج و عومڕەی کوردستان هەروەها رایگەیاند حاجیانی ئاسمانی کە لەرۆژی ١٩\٥\٢٠٢٥ گەشتەکانیان دەستپێدەکات تاوەکوو رۆژی ٢٨\٥\٢٠٢٥ گەشتەکانی ئاسمانی بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دوو ناوەندی زمانی ئەڵمانی دادەخات

یاسین

زیرەک زێباری: کارێ مە ل بەغدا ب جهـ ئینانا بەرنامی پارتیە و پارستنا قەوارێ هەرێما کوردستانێ

سەڵاح

ترامپ: لە کۆتایی ئەو هەفتەیەدا لەگەڵ زێلێنسکی کۆده‌بێتەوە بۆ ئەوەی بە فەرمی ڕێککەوتنەکە کۆتایی پێبهێنێت

سەڵاح