راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه كه گوایه ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوه به‌وه‌ی چاكسازی له‌یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م دایه و ده‌ڵێت: “چاكسازی به‌رده‌وامه”.
دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێك میدیا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه، گوایه ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوه به‌وه‌ی كه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه‌دایه، فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری، راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ 4ی5ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، چاكسازی له‌ناو هێزی پیشمه‌رگه به‌رده‌وامه و خه‌ریكین هه‌نگاوه‌كان خێراتر ده‌كرێن، هیچ ئاسته‌نگێك له‌به‌رده‌م چاكسازی نییه، چونكه دۆخی ناوچه‌كه ئه‌وه ناخوازێت كه ئاسته‌نگی و رێگری دروست بكرێت، ده‌بێت په‌له‌بكرێت له‌یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان واخه‌ریكن كاری خۆیان ده‌كه‌ن”.
گوتیشی: “له‌چوار چێوه‌ی 11 فرقه‌ی سه‌ربازی تا كۆتایی ساڵی 2026 ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه یه‌كده‌گرێته‌وه”.

