سهرۆكی ئهنجومهنی پارێزگای ههولێر ئاماژه بهوه دهكات كه :بەشێکی هەولێر ساڵانە لە وەرزی هاویندا کێشەی کەمئاوی بۆ دروست دەبێت. بۆ بنبڕکردنی کێشەکە، ساڵی پار ڕێزدار مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان بهردى بناخهى پڕۆژهى فرياگوزاریی خێراى ئاوى ههولێری دانا و ئێستا جگە لە پڕۆژەکانی ئیفراز، هەولێر پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستێت و بڕیارە دوای تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، زۆرینەی بیرەکان دابخرێن.
عهلی رهشید بۆ ئاژانسی زاگرۆس، ئهمرۆ 11ی5ی2025 گوتی: “پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و کۆتایی مانگی شەش یان سەرەتای مانگی حەوت، ئاوی هێڵی یەکەمی پڕۆژەکە دەگاتە گەڕەکانی هەشتی حەسارۆک، دارەتوو، قەتەوی، بنەسڵاوە، باغولمنارە و ژیان. بەگشتی گەڕەکەکانی سنووری شارەوانی چوار، پێنج و شەش ئاویان پێدەگات”.
ئهوهشی خستهروو: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر توانای هەیە لە یەک کاژێردا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکات کە دەکاتە 60٪ـی پێویستیی هەولێر بە ئاو و 40٪ـەکەی دیکەش لە رێگەی هەرسێ پڕۆژەی ئیفراز (یەک، دوو، سێ) دابین دەکرێت.تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ هەموو پڕۆژەکە تەواو دەبێت. تاوەکو سەرەتای مانگی حەوتیش یەک هێڵی پڕۆژەکە تەواو دەبێت و دەتوانێت ئاو بنێرێت بۆ ژمارەیەک گەڕەکی نێو هەولێر.
ئهوهشی خستهروو: بڕیارە بە تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، کێشەی چەند ساڵەی کەمیی ئاو لە هەولێر کۆتایی بێت.کارەکان زۆرباش بەڕێوەدەچن، کاری شارستانیی 90%ـی تەواو بووە، کاری میکانیکی و کارەباییش زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچن و زۆرینەی ئامێرە پێویستییەکان کڕدراون.
ناوبراو ئهوهشی خستهروو: پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر لە هێڵە جیاوازەکانییەوە ئاو دەگەیێنێتە چوار حەوزی گەورە و لەوێوە رەوانەی هەولێر دەکرێت. هێڵی یەکەم لە شەقامی 150 لە نزیک گەزنەوە دەستپێدەکات تاوەکو رێگەی کەسنەزان. هێڵەکانی دوو، سێ و چوار بۆ نێو شارە، نێو شەقامی 120 مەتری و دەرەوەی شەقامەکەش.

