zagros news agency

لالیگا.. بەرشەلۆنە بە سەرکردایەتی لیڤاندۆڤسکی سەرکەوتنێکی تری بەدەستهێنا

لە دوا یاریی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە میوانداری ڤالانسیای کرد.

 

یارییەکە لە کۆتاییدا بە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی بەرشەلۆنە لە دژی ڤالانسیا کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنەی خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی 22 فێرمین لۆپێز یانەکەی پێشخست،

دوای شەمشەمە کوێرەکان توانیان لەو تایمەدا پێشکەون و دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 27 و 38 لە ڕێگەی یاریزانان هوگۆ دۆرو و پێپێلۆ تۆماربکات، لە خولەکی 4ی زیادکراوی ئەو تایمە ناوبژیوان یاریزانێکی ڤالانسیای بە کارتی سوور کردە دەرەوە.

 

لە دووەم تایمدا و لە خولەکی 49دا لیڤاندۆڤسکی ئەنجامەکەی بۆ بارسا یەکسانکردەوە، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، تا لە خولەکی 82 لیڤاندۆڤسکی گۆڵی دووەمی خۆی و پێشکەوتنی یانە کەتەلۆنیەکە تۆمارکرد،

ناوبژیوانی چوارەم پێنج خولەکی وەک کاتی زیادکراوی بەرزکردەوە و لە لێدانێکی ڕاستەوخۆدا لیڤاندۆڤسکی هاتریک و گۆڵی چوارەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشلۆنە پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی پتەوترکرد بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ، ڤالانسیاش لە پلەی هەشتەمدا مایەوە و خاوەنی 47 خاڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

زەیدی، چوارچێوەی هەماهەنگی لە پێشهاتەکان ئاگادار دەکاتەوە و داواکارییەکانی بەدەست دەهێنێت

سەڵاح

چین لە زیادبوونی بودجه‌ی ژاپۆن نیگەرانە

یاسین