به‌پێی رێككه‌وتنی (ئۆتێل ره‌شید)، له‌به‌غدا یه‌كێتی توانی به‌دروستكردنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند كوتله‌یه‌كی عه‌ره‌ب زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ده‌ست بهێنێت و پارێزگار بۆ شاره‌كه دیاری بكات، به‌ڵام دوای كشانه‌وه‌ی دوو ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانییه‌ته ئێستا به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن زیاترن له‌رێككه‌وتنی (ئۆتێل ره‌شید).
رۆژی 8ی10ی2024 له‌شاری به‌غدا و له‌ئۆتێل ره‌شید، رێككه‌وتنێك كرا به ئاماده‌بوونی 9 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كه پێكهاتبوون له‌م كوتلانه،(یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به5 كورسی و سياده1 كورسی و ته‌قه‌دوم 1 كورسی و مه‌سحی بابیلۆن 1 كورسی و عروبه 1 كورسی) كه سه‌رجه‌میان گه‌شتنه 9 ئه‌ندام له‌كۆی 16 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و توانیان به‌زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌ن، پارێزگاری شاره‌كه یه‌كلا بكه‌نه‌وه ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی بۆ زاگرۆس، گوتی: “به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن كه به‌شدار نه‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوون له (پارتی دیموكراتی كوردستان 2 ئه‌ندام و گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی 3 ئه‌ندام و به‌ره‌ی توركمانی به 2 ئه‌ندام له‌به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی زۆرینه‌ی وه‌ستانه‌وه) و به‌شدار نه‌بوون له پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووك، دوای سالێك ئێستا به‌ره‌ی زۆرینه‌ی كه 9 ئه‌ندام بوون به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زۆرینه‌یان له‌ده‌ست داوه، چونكه 2 ئه‌ندام له‌هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه كشاونه‌ته‌وه و چونه‌ته به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن كه ئێستا به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن به 9 ئه‌ندام و به‌ره‌ی ئۆتێل ره‌شید كه پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی خۆجێیین بونه‌ته كه‌مینه به 7 ئه‌ندامه‌وه”.
ئه‌و سه‌رچاوه راشی گه‌یاند: به‌ره‌ی یه‌كێتی له كه‌ركووك زۆرینه‌ی له‌ده‌ست داوه رێككه‌وتنی پارێزگاریش بۆ دووساڵ بووه ئێستا عه‌ره‌به‌كان داوای دووساڵی پارێزگار ده‌كه‌ن، بۆیه پارێزگاری كه‌ركووك له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گۆڕیندایه و هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ش نه‌ماوه تا پشتیوانی له مانه‌وه‌ی پارێزگار بكات”.

