zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/25 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە ئەندرۆ بیزلی کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە ، بیروڕا لەبارەی پێویستیی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، بە تایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا .
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا، کە پێویستە چیتر دوا نەکەوێت.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، دوایین ڕوداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل کوژران و بریندار بوونی نۆ سەربازی ڕاگەیاند

سەڵاح

هەولێر… ئەو کەسەی خوشکەکەی خۆشی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس کرد

سەڵاح

ڕاگەیاندنی ئەمنی: ٢٢٥٠ تیرۆریست لە سووریاوە وەرگیراونەتەوە

سەڵاح