zagros news agency

گەنمی ماوەی جوتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا لەسەر کۆنووسی پێشنیارکراوی لێژنەی بالای تایبەت بە ساغکردنەوە و بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ، بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان ،بەوەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بەپێی ئەو بڕە گەنمەی کە ماوە لە کوردستان ، بەمەرجێک بە پێی (مواسەفات)ی عێراقی بێت ، بۆ هەر تەنێکی گەنمی پلە یەک نرخەکەی550 هەزار دینار ، وە بۆ گەنمی پلە دوو بۆ هەر تەنێک بڕی 525 هەزار دینار دیاریکراوە ، پێویسته جوتیار پشتگیری بنکەی کشتوکاڵی و بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان پێ بێت و بڕی گەنمی وەرنەگیراویش تۆمار کرابێت ، وە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمەکە لە ماوەی (یەک مانگ )دەبێت ،لە رێکەوتی 15/7/2025 دەستپێدەکات ، وە شایستە داراییەکانی جوتیاران لە ماوەی (دوو مانگ) دەبێت لە رێکەوتی وەرگرتنی گەنمەکە …

 

ئەم پرۆسەیە لە لایەن پڕۆژەی نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەلایەن هەر دوو کۆمپانیای کەرتی تایبەت لەسایلۆکانی (خۆشناو و قەیوان )جێبەجێدەکرێت ،بە چاودێری و هەماهەنگی لێژنەی بالای وەرگرتنی گەنمی ناوخۆی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ، وەک پاڵپشتیەک بۆ ساغکردنەوەی ئەو بڕە گەنمەی جوتیاران لەدوای پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی عێراق دیاری کرابوو ، کەبەشی هەرێمی کوردستانیش لەو پڕۆسەیە تەنها 400 هەزار تۆن بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی ڕژێمی پێشوو گۆڕێکی بەکۆمەڵی لە فەللوجە ئاشکرا کرد

سەڵاح

ناوی فەرمانبەران بۆ پێدانی زەوی دەرچوو

سەڵاح

له‌كۆیه‌ ماڵی ئاراس شێخ جه‌نگی تاڵان كرا

دڵشاد