zagros news agency

دۆناڵد ترەمپ: شەڕمان لەگەڵ ڤەنزوێڵا نییە، بەڵکو شەڕمان لەگەڵ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانە

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە 30 ڕۆژی داهاتوودا ڤەنزوێلا هەڵبژاردن ئەنجام نادات، پێشبینیش دەکات دەستوەردانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا بۆ ماوەیەکی درێژ بێت.

دۆنالد ترەمپ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیووزی ئەمەریکی، باسی لە ئەگەری هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو کرد و گوتی “دەبێت سەرەتا وڵات چاک بکەینەوە، ئێستا ناتوانین ڕێکارەکانی هەڵبژاردن ئەنجام بدەین، هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی خەڵک دەنگ بدەن، چونکە کات دەخایەنێت، دەبێت بە تەواوەتی وڵات بگەڕێنینەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.”

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە ئەمەریکا پاڵپشتی هەوڵەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان بکات بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی وزەی ڤەنزوێلا، دەشڵێت، پرۆژەکە ڕەنگە کەمتر لە 18 مانگ بخایەنێت.

 

ڕاشیگەیاند، “پێموایە دەتوانین بە ماوەیەکی کەمتر ئەو کارە بکەین، بەڵام پارەیەکی زۆری تێدەچێت و دەبێت خەرج بکرێت، کۆمپانیاکانی نەوتیش خەرجی دەکەن، دواتر لەلایەن ئێمەوە یان لەڕێگەی داهاتەوە وەریدەگرنەوە.”

 

ترەمپ جەختی کردەوە، ئەمەریکا لەگەڵ ڤەنزوێلا لە شەڕدا نییە، بەڵکو ئێمە لە شەڕداین لەگەڵ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، ئەوانەی زیندانەکانیان بەتاڵ دەکەنەوە، ئەوانەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکانیان و نەخۆشخانەکانی دەروونی خۆیان بۆ ناو وڵاتەکەمان بەتاڵ دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سلێمانی هێزە ئەمنییەكان هەڵدەكوتنە سەر چەند ڕێكخراوێكی ناوخۆیی و بیانی

یاسین

ڕاپۆرتێک: هۆکارەکانی نەبوونی وەبەرهێنی بیانی لە عێراقدا ئاشکرا دەکات

سەڵاح

گۆڤاری فۆریسی ئەمەریکی: کوردستان بە سەرپەرشتیی بارزانی رۆڵی دیپلۆماسی گەورە دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد لە سوریا

یاسین