zagros news agency

جه‌وهه‌ر نامیق سواره‌: یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە هەنگاوێکی گرنگ لە پرۆسەی ریفۆرمی دامەزراوەیی و سەربازی هەرێمی کوردستانە

 

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: “هێزی پێشمەرگە لە مێژووی کوردستاندا ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان و بەرگری لە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمدا هەبووە. یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی ئەم هێزە بۆ دروستکردنی هێزێکی نیشتیمانی، پیشەیی و یەکگرتوو، لە ماوەی چەندین ساڵدا بەردەوام بووە.بۆیه‌ لە چوارچێوەی پرۆگرام و ریفۆرمەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکخستن و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و گەشەپێدانی توانای سەربازی و پیشەیییان بووە یەکێک لە بابەتە گرنگەکان.

جه‌وهه‌ر نامیق سواره‌ له‌ وتارێكدا بۆ زاگرۆسی ناردووه‌ هاتووه‌: ئەم پرۆسەیە بە هاوکاری و هەماهەنگی راستەوخۆی (جەنابی سەرۆک بارزانی) و بەرێز (مسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە و بە پشتگیری دامەزراوەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشانی نێودەوڵەتی بەردەوام بووە.لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە ڕێوڕەسمێکی فەرمی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، بە فەرمی ڕاگەیەندرا کە پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تەواو بووە.بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە و لە چوارچێوەی سیستەمێکی یەکگرتووی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ ڕێکخراونەتەوە. (حکومەتی هەرێمی كوردستان⁠)
ئه‌وه‌شی ده‌خاته‌روو: لە ئەنجامی ئەم پرۆسەیە، هێزەکان لە ژێر سیستەمێکی یەکگرتووی فەرماندەیی ڕێکخراونەتەوە و دوو فەرماندەیی ناوچەیی ئەرکەکانیان بە فەرمی دەست پێکردووە.هەروەها، ڕێکخستنە نوێکە بریتییە لە دوو فەرماندەیی ناوچەیی لە هەرێمی کوردستان

له‌باره‌ی گرنگی یەکخستنەوه‌ ئه‌وه‌ باس ده‌كات كه‌یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت ببێتە هۆی: یەکخستنی فەرمان و بڕیاری سەربازی. باشترکردنی ڕێکخستن و هەماهەنگی نێوان هێزەکان. بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی و ڕاهێنانی پێشمەرگە. بەهێزکردنی توانای بەرگری و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. دانانی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دامەزراوەیەکی نیشتیمانی و یەکگرتوو.و تەواوبوونی یەکخستنەوە کۆتایی پرۆسەکە نییە، بەڵکو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە. قۆناغی داهاتوو زیاتر سەرنج دەخاتە سەر پەرەپێدانی تواناکانی هێزی پێشمەرگە، ڕاهێنانی پیشەیی، سیستەمی فەرمان و کۆنترۆڵ و گەشەپێدانی توانای مرۆیی و دامەزراوەیی.

جه‌وهه‌ر نامیق سواره‌ ده‌شڵێت: “یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦دا بە فەرمی ڕاگەیەندرا و هەنگاوێکی گرنگ لە پرۆسەی ریفۆرمی دامەزراوەیی و سەربازی هەرێمی کوردستانە.ئامانجی سەرەکی ئەم پرۆسەیە دروستکردنی هێزێکی یەکگرتوو، ڕێکخراو و پیشەییە کە لە چوارچێوەی دامەزراوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کار بکات و بەرپرسیارێتی پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و ئاسایش و سەقامگیری هەرێم بەجێ بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا سزاکانی بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانیی عێراق توندتر دەکات

سەڵاح

هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا لە ناو پەرلەماندا چڕ دەبنەوە

سەڵاح

شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هێرشی درۆنەکان سەردانی سعودیە دەکات

سەڵاح