له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی گرنگ نراون بۆ بواری چاكسازی سه‌ربازی له‌ناویاندا یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی هه‌شتاو حه‌فتا و به‌ئه‌لكترۆنیكردنی سیسته‌می ئیداری سه‌ربازی.
به‌پێی ئامارێك دراوه به ئاژانسی زاگرۆس له بواری سه‌ربازی یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگ و ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو له هێزی حزبییه‌وه بۆ یه‌ك هێزی یه‌كگرتوو له چوار چێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزی پێشمەرگە یەک بخرێت و ھاوپەیمانانیش بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردن و بڕیارە دوای یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە، سیستەمی بەرگریشیان بۆ دابین بکەن، بۆیە ئەمساڵ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کۆتایی پێدێت و 11 فیرقە دروست دەکرێن. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ژێرخانی كارگێری و دارایی پێشمه‌رگه یه‌كخراوه‌ته‌وه و 95%ـی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی (هەژماری من) هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن. کۆی گشتیی سوودمەندبووانی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە 64 هەزار و 240 پێشمەرگەن.

