ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: ئه‌و دوو بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی به‌رانبه‌ر به‌ هه‌رێم ده‌ریكرد به‌ته‌واوی بڕیاری نایاسایی بوون

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی یاسای له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە ئه‌و دوو بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵیی عێراق كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌رانبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكرد، به‌ته‌واوی بڕیاری نایاسایی بوون و هه‌وڵه‌كه‌ بۆ دژایه‌تیكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و كاركردن بوو بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

یادگار مه‌حموود، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسای له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئه‌و دوو بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵیی عێراق كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌رانبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكرد، به‌ته‌واوی بڕیاری نایاسایی بوون و هه‌وڵه‌كه‌ بۆ دژایه‌تیكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و كاركردن بوو بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هیچ وڵاتێك ئیشی دادگای فیدراڵی نییه‌ هه‌مواری یاساكان بكات، ئه‌و شوێنه‌ی هه‌مواری یاساكانی لێ ده‌كرێت په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ عێراقیش په‌رله‌مانی هه‌یه‌ و ده‌بێت ئه‌و یاسایانه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌موار بكرێنه‌وه‌، دادگای فیدراڵی ئیشی ئه‌و نییه‌.

ئەندامی لیژنه‌ی یاسای له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ئه‌گه‌ر یاسا له‌ ئاست یاسا به‌راورد بكه‌ین، یاساكانی هه‌رێم به‌رقه‌رارن و كۆنترن، چونكه‌ بۆی نه‌بوو ئه‌و بڕیارانه‌ بدات، ئه‌و سكاڵایه‌شی كه‌ كرابوو باس له‌ لابردنی 11 كورسیی كۆتاكان نه‌كرابوو، به‌ڵام دادگای فیدراڵی خۆی ئه‌و بڕیاره‌ی دا به‌لابردنی كورسییه‌كان، له‌ ماده‌ ده‌ستوورییه‌كان ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌رچوون، ئه‌گه‌ر یاسا له‌ ئاست یاسا به‌راورد بكه‌ین، یاساكانی هه‌رێم به‌رقه‌رارن و كۆنترن، یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم له‌ ساڵی 1992 ده‌رچووه‌ و چه‌ندان جار هه‌مواری بۆ كراوه‌، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ مێژووه‌كه‌یه‌ كه‌ له‌و ساڵه‌ ده‌رچووه‌، له‌وێشدا سه‌رپێچیی ماده‌ ده‌ستوورییه‌كانی كردووه‌، چونكه‌ یاسای هه‌ڵبژاردن كۆنتره‌ له‌ ده‌ستووری عێراق، ئه‌گه‌ر یاسا نه‌بێت له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو، به‌ڵام له‌ هه‌رێم ئه‌و یاسایه‌ بوونی هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، ئه‌وه‌ یاساكه‌ی هه‌رێم له‌ پێشتره ‌و جێبه‌جێ ده‌كرێت و كاری پێ ده‌كرێت.

یادگار مه‌حموود گووتیشی : له‌ ده‌ستوور هیچ باسێكی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه‌ بڵێت با جیا بكرێته‌وه‌، به‌پێی ماده‌ ده‌ستوورییه‌كان باس له‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، خۆی 17% له‌ ده‌ستوور چه‌سپێنراوه‌ بۆ كورد، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ به‌غدا ئه‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه‌ و هه‌میشه‌ كه‌متری ناردووه‌، ئه‌وه‌ی له‌ بودجه‌ی ساڵی رابردوو په‌سند كرا 12,67% وه‌ك پشكی كورد دیاری كراوه‌، ساڵه‌كانی تریش 10% و 11% بووه‌، ئه‌وه‌ش شیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه‌ بۆ ماده‌ ده‌ستوورییه‌كان، ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی ده‌رده‌چن ئه‌ركی دادگای فیدراڵییه‌ بیخاته‌ به‌ر رۆشنایی ده‌ستوور و بزانێت ئایا سه‌رپێچیی ده‌ستووره‌ یان نا.

هەروەه یادگار مه‌حموود، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسای له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دادگای فیدراڵی نایاساییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق، ئه‌و دادگایه‌ به‌ یاسایه‌ك نه‌هاتووه‌ته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ ده‌نگی پێ بدرێت به‌ ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان شه‌رعییه‌تی پێ بدرێت، ئه‌و بڕیارانه‌شی كه‌ داویه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌تی و سه‌رپێچیكردنه‌ له‌ ماده‌ ده‌ستوورییه‌كان، ئه‌و بڕیارانه‌شی كه‌ ده‌یاندا نایاسایین، دادگاكه‌ش خۆی ناده‌ستوورییه‌، ماده‌ی 92ی ده‌ستوور ئاماژه‌ی پێ ده‌دات كه‌ ده‌بێت دادگایه‌كی فیدراڵی هه‌بێت و شێوه‌كه‌ی دیاری كردووه‌ كه‌ چۆن دروست بكرێت و پێگه‌ی ئه‌و دادگایه‌ی هه‌بێت، ئه‌ویش له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، به‌ڵام له‌ سه‌رده‌می پۆڵ برێمه‌ر دانراوه‌ به‌ فه‌رمانی ژماره‌ 30ی ساڵی 2005، ئه‌و كات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ر ئه‌و دادگایه‌ داوه‌.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤەژین مزیری: پارتی لخۆشی و نەخۆشیا یا دگەڵ خەلکێ خۆ

یاسین

كۆنفرانسێكی تایبەت بە ڕەخساندنی هەلی كار له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

یاسین

بانکێکی نوێ لە هەژماری من بەشدار دەبێت

سەڵاح