جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسای ئەنجام دەدات، لە کۆبوونەوەکەدا دوو تەوەر باس دەکرێت یەکێکیان باس کردنە لەسەر ئاگرەکەی کوت و ئەوەی دیش لە سەر ئەو هێرشە درۆنیانەی کە کراوەتە سەر کێلگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان.
سەگڤان سندی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسای ئەنجام دەدات، لە کۆبوونەوەکەدا دوو تەوەر باس دەکرێت یەکێکیان باس کردنە لەسەر ئاگرەکەی کوت و ئەوەی دیش لە سەر ئەو هێرشە درۆنیانەی کە کراوەتە سەر کێلگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان، ئێمە داوا دەکەین کە بە جدی بەدواداچوون بکرێت کە ئەم درۆنانە لە کوێوە هاتوون ئەنجامدەرانی کێنە، پێش نیوەرۆی ئەمرۆ کۆبوونەوەیەکمان کرد لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بریار دەرچوو بۆ دروست کردنی لیژنەک لە شەش ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کە بەدواداچوون بکەن لە سەر ئەە هێرشانە و ئێمەش داوا دەکەین کە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەک دروست بکرێت بۆ بەدواداچوونی زیاتر لە سەر ئەو هێرشە درۆنیانەی کە کراوەنەتە سەر کێلگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ئیمە تەنیا بە ئیدانە کردنی ئەو هێرشانە بە تەنیا رازی نا بین و بەس نیە لەسەر ئەو بابەتە، تاوەکو ئێستا حکومەتی فیدرال هیچ هەلوێستێکی نەبووە کە نزیکەی ٦ رۆژ بەسەر هێرشەکاندا رۆشتووە، کەی هەردوو حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێم لێک نزیک بووەوەیان هەبوو دوای ئەوە راستەوخۆ هێرش کرایە سەر کێلگە نەوتیەکان کە وا بکەن حکومەتی هەرێم نەتونێت ئەو رێژە نەوتەی کە دیاری کراوە بیداتە کۆمپانیای سۆمۆ ئەمە وا دەکات کێشەکان زیاتر درێژە بکێشێت.
هەروەها سەگڤان سندی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئیمە داوا دەکەین کە حکومەتی فیدرال بەدواداچوون بکات کە بۆمان دیاری بکات کە کێ و لە کوێوە ئەم هێرشانە کراوەنەتە سەر کێلکە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان، ئامانجیش لەو هێرشانە ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لاواز بکرێت، حکومەتی فیدرال دەتوانێ شوێنی هەلدانی درۆنەکان ئاشکرا بکات، بەلام ئێمەش لەوە تێناگەین کە تاوەکو ئێستا بۆ بۆمان ئاشکرا بکات، ئیمە دەمانەوەێ بزانین بۆچی کە حکومەتی فیدراڵ هیچ نالێت و هیچ بەدواداچوونێک ناکات هەر وا مامەلە دەکەن کە ئەو بابەتە لە عێراق روونەدابێت.
رێباز یونس

