بەربژێری ژمارە ٢٣ی لیستی ٢٧٥ی پارتی لە بازنەی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات کە لە بەغدا هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەدەن و دەڵێت: ”ئێمە مكوڕین لەسەر بەدەستهێنانی سەرجەم داوا رەواکانی خەڵکی کوردستانین.“
شوان کەلاری، بەربژێری ژمارە ٢٣ی لیستی 275ی پارتی لە بازنەی سلێمانی، بۆ زاگرۆس گوتی: ”چوار ساڵە لە بەغدام، جێگری سەرۆکی لێژنەی شەهیدانی پەرلەمانم، بڕیادرەری فراکسیۆن و هەروەها بەرپرسی کاروباری حزبیی فراکسیۆنی پارتیم لە بەغدا، یەکەم لێژنەین لە ئاستی لێژنەکانی پەرلەمانی عێراق کە زۆرترین یاسامان لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان هەموار کردووەتەوە، بەتایبەت هەردوو یاسای (دەزگای شەهیدان و دەزگای زیندانییە سیاسییەکانی عێراق)، لە چوار ساڵی ڕابردوودا دەنگێکی دلێر و زوڵاڵ بووین بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت سەبارەت بە (قووت و مووچەی فەرمانبەران و بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە و گەڕانەوەی زەوییە داگیرکراوەکانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان)“.
روونیشی كردەوە: ”چوار ساڵە لەسەر یەک یادی هەڵەبجە و ئەنفال لەناو هۆڵی پەرلەمان و لە نوگرەسەلمان و بیابانی سەماوە دەکەینەوە، چەندین جار ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕوو یان لە ڕێگەی نووسراوی فەرمییەوە داوام لە محەمەد شیاع سوودانی کردووە کە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس بکاتەوە، هەروەها باشترین قوتابخانەمان لەسەر بودجەی سەرۆكی حكوومەتی عێراق بۆ گوندەکانی گەرمیان دروست کردووە، توانیویمانە ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی كوردستان وەربگیرێت و پرۆژەی ڕێگەوبانی گەرمیان بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێشتریش لە ڕێگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ (کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال) توانیومانە ڕەزامەندیی وەربگرێت و خانوو بۆ سەرجەم میراتگرانی ئەنفالكراوانی سنووری گەرمیان و چەمچەماڵ دروست بکات، ئەگەر متمانەمان پێدرایەوە، لەداهاتووشدا لە چوارچێوەی بەرنامەی پارتی و ستراتیژی نەتەوەیی ڕێبازی بارزانی بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی خەڵک و خاکی کوردستان و داکۆکیکردن لە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و فەرمانبەران و سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان.“
شوان کەلاری، بەربژێری ژمارە ٢٣ی لیستی 275ی پارتی لە بازنەی سلێمانی: لهسهر رێبازی بارزانی شهری بۆ مافهكانی خهڵكی كوردستان دهكهین