وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانییه‌وه، بانگهێشتی سه‌رجه‌م نووسینگه ئه‌ندازیارییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ به‌شداریكردنیان له پێشبڕكێی دیزاینكردنی پرۆپۆزه‌ڵی گراند پاركێكی نوێ له شاری هه‌ولێر و سێ براوه‌ی پێشبڕكێكه‌ش خه‌ڵاتی داراییان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بانگهێشتی سه‌رجه‌م نووسینگه ئه‌ندازیارییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات تا 20/8/2025 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پرۆگرام و مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون له دیزاینكردنی ئه‌و گراند پاركه ئیكۆلۆژی و كولتوورییه‌دا كه دیدگای ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
بۆ زانیاریی زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
(07517903100)

