به مه‌به‌ستی رێكخستنی پرۆسه‌ی عومڕه بۆ ساڵی 2025 – 2026 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان هۆشداری توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ناوی جیا جیا و به به‌كارهێنانی په‌یجه‌كانی سوشیاڵ میدیا ده‌ستیان كردووه به ریكلام كردن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ عومڕه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای حه‌ج و عومڕه‌یان هه‌بێت یاخود هاوپشك و فه‌رمانبه‌ر بن له هیچ كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومڕه ، بۆیه لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین به له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیان و مافی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به فه‌رمی تۆمار كراون و گرێبه‌ستیان كردووه هه‌ر كه‌سێك له دوای ئه‌م هۆشدارییه ئه‌م كاره رانه‌گرێت ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان
13/8/2025

