کارکردن لە پرۆژەی دووسایدی کەسنەزان- دەربەندی گۆمپەسپان کە لەلایەن کۆمپانیاى هێمن گروپ جێبەجێ دەکرێت بەردەوامە و لە ئێستادا کارکردن لەو پڕۆژەیە گەیشتۆتە هەورازە نەفت.
پڕۆژەکە، پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگى سنوورى پارێزگاى هەولێره و هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەى دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی کارى تێدا دەکرێت و پێك هاتووه له 15.5 كیلۆمەتر، 40 ئاوبهر، 4 بهرزهپرد و 1 ژێرپردی تێدایە، بە تەواوبوونی، ڕێگای هەولێر تا ڕێگای سماقوڵی بە درێژیی 38 کیلۆمەتر دەبێتە دوو ساید.




