پارێزگای ههولێر لهبارهی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکیی دۆڵى سماقوڵی ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه.
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه، بە درێژى نزیکەى 24 کیلۆمەتر، دەستکرا بە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکیی دۆڵى سماقووڵی، لە مەفرەقی زیارەت تا دەگاتە بەنداوی سماقووڵی.
ئهوهش خراوهته ڕوو، کارەکان کە لەلایەن تیمەکانى چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت بریتیە لە، هەڵکەندن و توندوتۆڵکردنەوەى ژێرەوەى ئەو شوێنانەى کە تێکچوون، هەروەها چاککردنەوەى چاڵ و شکست و قیرتاوکردنەوەى هەموو ئەو جێگایانەى شەقامەکە، کە پێویستن.

