لەچوارچێوەی ئامادەکاریەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسه‌ی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2025، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 31.8.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی لیوا یاسین نوێنه‌ری ژووری ئۆپراسیۆنی عێراقی له هه‌رێمی كوردستان و عه‌مید عه‌بدولستار نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپراسیۆنی عێراقی و مه‌روان محەمەد نەجار به‌رێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی هه‌ولێرو ستافی كۆمسێۆن و چاودێران و ھاوبەشانی ھەڵبژاردن، بەمەبەستی هاوشێوەکردن و تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هه‌ولێر، ئاماده‌یی راگه‌یاندنی سێهه‌مین پرۆسەی هاوشێوه‌كردنی هەڵبژاردن بوون….
دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ده‌نگدانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، پارێزگاری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، كه‌وا پرۆسەكه تاقیکارییە ئامێره‌كانی پشتڕاستکردنەوەی ئەلیکترۆنی له وێستگه‌كانی ده‌نگدان لەخۆدەگرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختی كرده‌وه كه‌وا نوێنه‌رایه‌تی كۆمسیۆن له هه‌ولێری پایته‌خت له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و كار‌و هه‌نگاوه یاساییانه‌ی كه پێویسته بنرێ، ئه‌نجامی داون و ئه‌مرۆش بۆ تێست و هاوشێوه‌كردن، سێهه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌چوو ..
پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه له پرۆسه‌ی ئه‌مجاره‌دا هه‌وڵ دراوه كهمو كورتیه‌كان پڕبكرێته‌وه و هه‌نگاوی كرداره‌كی دیكه بهاوێژرێ، وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی فه‌یسی ده‌نگده‌ر له كاتی نه‌خوێندنه‌وه‌ی مۆری په‌نجه‌كانی ده‌ست …
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشی له به‌رێوه‌به‌رو ئه‌ندامانی كۆمسیۆن، پاڵپشتی خۆی له ته‌واوی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه كرد له هه‌ولێری پایته‌خت …
شایانی باسه کۆمسیۆن پێش هەر پرۆسەیەکی هەڵبژاردن کۆمەڵێک پرۆسەی هاوشێوەی هەڵبژاردن ڕێکدەخات بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتی، هەروەها ژماردن و ڕیزکردنی دەستی، بۆ دەستنیشانکردن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان …

