سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین بڕیاری دا، لە كاتی گفتوگۆی زانستیی ماستەر و دكتۆرادا لەنێو كۆلیژەكان، ئامادەبوونی هەموو جۆرێكی مێوان قەدەغە بكرێت.
سامان عەبدوڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەمممە پ. د. کامەران یوونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە ڕێگەی نووسراوێکی فەرمیدا سەرجەم کۆلێژەکانی ئاگادارکردۆتەوە كەوا سەردانیکردنی مێوان و هاوڕێ لە گفتوگۆی زانستیی ماستەر و دكتۆرا قەدەغەیە.
هەروەها رایگەیاند: تەنیا ئەو قوتابییانە دەتوانن لە هۆڵی گفتوگۆی زانستی ئامادەبن كە لە پڕۆسەی نووسینی ماستەر و دکتۆران، بەپێچەوانەوە هیچ کەسێک بۆی نییە لە هۆڵ بێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ئاماژەی بەوەش دا: سەرۆکی زانکۆ هەروەها بڕیاری داوە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی، داوەتکردن و چوونە چێشتخانە دوای گفتوگۆی زانستی بەهەموو شێوەیەك قەدەغە بكرێت.
هەواڵی پێشوو

