سێ هاوڵاتی دانیشتووی پارێزگای هەولێر، کە بە مەبەستی گەشت و سەیرا و مانەوە هاتبونە دەوروبەری بەرزیوە لە لایەن ئاژەڵانی دڕندە دەوردراون و مەترسی لەسەر گیانیان دروست بووە.
کاروان میراودەلی، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە لەلایەن سێ هاوڵاتی دانیشتووی پارێزگای هەولێر، کە بە مەبەستی گەشت و سەیرا و مانەوە هاتبونە دەوروبەری بەرزیوە لە لایەن ئاژەڵانی دڕندە دەوردراون و مەترسی لەسەر گیانیان دروست بووە.
هەروەها کاروان میراودەلی، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوو تیم ڕەوانەی شوێنی مەبەست کراوە بە هاوکاری تیمی پۆلیسی خۆجێی سنورەکە، بە مەبەستی هاوکاری و پاراستنی گیانیان تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی هاوڵاتیەکان.
رێباز یونس

