سەر لەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 18.9.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، و فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەرى گشتیى ڕ‌ۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، و ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشک و نوسەران، یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی پزیشک و نوسین بەرێوەچوو….
ئەم کۆنفرانسە لەلایەن رێکخراوی پاک سازدراوە، مەبەستی کۆنفرانسەکە کۆکردنەوەی پزیشکە بەهرەمەندەکانی بواری پرۆسەی نوسینه لە تایبەتمەندی نوسینی زانستی و ئەدەبی و بواری پزیشکیدا .
لەو کۆنفرانسەدا پارێزگاری هەولێر، سوپاس و پێزانینی بەخشیە سێ کەسایەتی بواری نوسین و هه‌ر له میانی ئه‌و كۆنفرانسه‌دا چەندین پانێل بۆ پسپۆرانی بواری نوسین پێشکەشکرا …
پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی له رێکخراوی پاک كرد، له‌و روانگه‌وه‌ی هه‌وڵێكی خه‌مخۆرانه‌یه بۆ بره‌ودانی پزیشكان به بواره‌كانی نوسین و گه‌یاندنی په‌یامی مرۆڤایه‌تیان به شێوه‌یه‌كی ساده‌و ساكار .

