zagros news agency

پارێزگاری هەولێر، نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی ” شەهید فەرەنسۆ هەریری” بەسەرکردەوە

 

ئەمشەو شەممە، 2025.9.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، کارەکانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی شەهید ” فەرەنسۆ هەریری” بەسەرکردەوە ، کە بە گوژمەی ( 1 ملیار و 830 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەست بە نۆژەنکردنەوەی کراوە.

لە بەسەر کردنەوەکەیدا، لە نزیکەوە لە چۆنیەتی کاروبارەکانی کۆڵییەوە و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیارانی پڕۆژەکە کرد و جەختی لە تەواکردنی پڕۆژەکە لە ماوەی دیاریکراوی خۆی کردەوە.

جێگەى باسە، یاریگای “شەهید فەڕەنسۆ ھەریری” یاریگایەکی نێودەوڵەتی یانەی ھەولێرە و لە ساڵی 1956 لەگەڵ دروستبوونی یانەی ھەولێر دروستکراوە و لەکۆتای ساڵی 2001 بەناوى شەهید “فەڕەنسۆ ھەریری” کراوە، لە ساڵی 2009 بۆتە یاریگایەکی نێودەوڵەتی، لە ئێستاشدا ئەو یاریگایە بۆتە بەشێكی دیار و بەرچاوە لە مێژووی شارى هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێدوانێک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

بەربژێرەکا پارتی: دێ کارکەم بۆ رەخساندنا دەليڤێن کاری بۆ گەنجان و مسوگەر کرنا مافێن فەرمانبەران

یاسین

چابی ئاڵۆنسۆ بەفەرمی بووە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید

یاسین