zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/22 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا .

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێوێستی و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەمیری قەتەر

یاسین

عێراق: له سەرەتای مانگی داهاتووەوه پارەدانی کاش له دامودەزگا حکومییەکان رادەگیرێت

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێری گشتيى UN کۆبووەوە

سەڵاح