zagros news agency

محمەد ئیلخانی: تورکومانەکان وەکو ئەرکێکی نیشتیمانی پالپشتی ریفراندۆمیان کرد

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی رایگەیاند، ریفراندۆم بە شێوەیەکی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان وەکو هەر هەلبژاردنێلی تر هەموو پێکهاتەکانی کوردستان دەنگیان دا و پەیامێکی گرنگیان بە عێراق و هەموو جیهان گەیاند.

محمەد سەعددەدین ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پرۆسەی ریفراندۆم بەروویا و بینینی پێکهاتەی تورکومان و پێکهاتەکانی تری کوردستان چ نەتەوەی و چ ئاینی بێتن پرۆسەیەکی زۆر گرنگ بوو، بۆئەوەی کە لە کۆمەلگای کوردستانیدا پێلهاتەی تورکومانی زیاتر مافەکانی بەدەست بهێنێت لە کوردستاندا تورکومان و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان لە سەر ئاستی رۆژهەلاتی ناوەراست مافەکانیان زامن کراوە، بۆیە تورکومانەکان وەکو هەر پێکاتەیەکی تری کوردستان ویستی پشتگیری لە یفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان بکات بۆ ئارامی و پێکەوەژیان، کە سەرۆژ بارزانی بۆ خۆی سەرپەرەشتی پرۆسەکەی دەکرد کە ئەمەش زۆر گرنگ بوو.

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی گووتی: ئەم پرۆسەیە دیموکراسی بوو وەکو هەموو هەلبژاردنەکانی تر کە ئەنجام دەدرێت بە دیموکراتی، ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەوەی بە عێراق و بە هەموو جیهان گەیاند کە بۆ هەر بابەتێک ئێمە پرس بە خەلکی خۆمان دەکەین، ئەم ویست و داواکاریە بە شەری ناوخۆ و ململانی نە کرا بەپرۆسەیەکی دیموکراتی و ئازادانە ئەنجامدرا، ئەوەیەن بە هەموو جیهان گەیاند کە خەلکی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەو هەموو نەهامەتیەی بە سەریدا هات لە لایان عێراقەوە لە ئەنفال و کیمیا باران و دەربەدەری و زوولم و ستەم کە بەرامبەر بە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان دەکرا بە بێ جیاوازی بۆیە ئەمە پەیامێکی دیموکراتی بۆ وەکو وانەیەک بۆ هەموو عێراق و هەموو گەلانی دوونیا.

هەروەها محمەد سەعددەدین ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو کاتەی کە ریفراندۆم ئەنجام درا کوردستان بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەری کە رووبەرووی گەورەترین رێکخراوی تیرۆرستی ببوە کە ئەویش داعش بوو کە لە جێگای هەموو دوونیا لە روویان وەستانەوە و هەولیاندەدا تیرۆرستان لەناو ببەن کە دەبوونە مەترسی بۆ هەموو جیهان، لە هەمان کاتەوەش لە ژێر گوشارێکی توندا بوون کە لە لایان عێراقەوە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەکرا، لە هەر کۆرانکاریەکی سیاسی و جوگرافی کە روو بدات لە ناوچەکە ئەوا کوردستان چەکی خۆی هەیە کە ریفراندۆمە کە بە شێوەیەکی دیموکراتی هاولاتیانی کوردستان دەنگیان لەسەر داوە لە هەموو ناوەچەکانی کوردستان و بەرهەمەکەشی لە لایەن ناوەکانی داهاتووە دەبیندرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە

سەڵاح

بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا باندێك دەستگیر كران

دڵشاد

توێكلی لیمۆ ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەكات

گوران