شەوی رابردوو ٢٦ ی ئەیلول ، پڕۆسەی ناونوسینی حاجیان کۆتایی ھات، دوای درێژکردنەوەی بۆ ماوەی شەش رۆژ، ئێستا قۆناغی پڕۆسەی وردبینی دەستی پێکردووە، تاوەکو ھاوڵاتیان بەتەواوی مافیان پارێزراو بێت، ھەموو ھەوڵەکان بۆئەوەیە لەکۆتایی مانگی( ١٠ )ی ئەمساڵ، تیروپشکی حاجیان بۆ حەجی ساڵی داھاتوو (٢٠٢٦) بەڕێوەبچێت.
سوپاس بۆ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی کوردستان، کە بەشێوەی بەردەوام سەرپەرشتی لایەنی تەکنیکی پرۆسەکەیان کردووە، لەئێستاشدا سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی فۆڕمی داواکاریەکانین
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی
٢٧⁄٩⁄٢٠٢٥

