بۆ ڕێكخستنه‌وه و جوانكاریی ده‌روازه‌ی شاره‌كه، پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی شاری شه‌قڵاوه جێبه‌جێ ده‌كات و به‌ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه سیمایه‌كی جوانتر به شاره‌كه ده‌به‌خشرێت.
له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی شه‌قڵاوه و به مه‌به‌ستی جوانكاری و ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی قەزاكە به ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر پڕۆژه‌ی دانانی كربستۆن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شاری شه‌قڵاوه وێڕای نیشته‌جێبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووان، هاوكات یه‌كێكه له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ولێر و ڕۆژانه زۆرترین ژماره‌ی گه‌شتیاری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگه‌كانی دیكه‌ی عێراق سه‌ردانی ده‌كه‌ن و به‌ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه گرنگه‌ش سیمای شاره‌كه جوانتر و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانیشی به‌رزتر ده‌بێته‌وه.

