zagros news agency

بەیاننامەیەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان

جەماوەری سەربەرزی شاری کەرکووک، دەنگدەرانی دڵسۆزی لیستی ٢٧٥ی پارتیمان، ڕۆڵە قارەمانەکانی کەرکووکی قەڵای خۆڕاگریی
بەوپەڕی شانازی و خۆشحاڵییەوە، مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکات، کە ئەمڕۆ لە ئاهەنگی جەماوەریی گەورەی پارتیمان، بە هەزاران کەس ئامادەبوون و گەرمترین پێشوازی و پشتیوانیتان بۆ لیستی ٢٧٥ و کاندیدەکانمان دووپات کردەوە. ئەم جۆش و خرۆشەی ئێوە، ئەم خۆشەویستی و دڵسۆزییەی ئەمڕۆ نیشانتاندا، سەلمێنەری ئەوەیە کە کەرکووک، شاری پێکەوەژیان و قوربانی، هەمیشە وەک قەڵایەکی بەهێز بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ماوەتەوە و هەرگیز لە یەک جیا ناکرێنەوە.
مێژووی پڕ لە سەروەریی پارتی و کەرکووک، دوو مێژووی پێکەوە گرێدراون کە بە خوێنی شەهیدان و خەباتی نەپساوەی ڕۆڵەکانی ئەم شارە نووسراوەتەوە. ئێوە لە سۆنگەی باوەڕ و متمانەتان بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و سەرۆک بارزانی و بەرنامەی نیشتمانیی پارتیمان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەلماندتانەوە کە کەرکووک دڵ و سەنتەری کوردستانە و پارتی هەمیشە داكۆكیكاری سەرسەختی ماف و داوا ڕەواکانی ئێوە دەبێت.
ئەم ئامادەبوونە پڕ لە هیوا و وزەیەی ئێوە، دڵنیاییمان پێدەبەخشێت کە سەرکەوتنێکی گەورە لە هەڵبژاردنی ١١ی ١١ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چاوەڕێمان دەکات. ئەم سەرکەوتنە، سەرکەوتنی گەلەکەمانە، سەرکەوتنی کەرکووکییەکانە، سەرکەوتنی ئیرادە و خۆڕاگریی ئێوەیە لە پێناو گەڕاندنەوەی سەروەری و پێگەی ڕاستەقینەی ئەم شارەیە.
لێرەوە بە پێویستی دەزانین، گەرمترین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵانی لقی ٣ی کەرکووک و لقی ٢٥ی دەوروبەری کەرکووک لێژنە ناوچەکانی هەردوولقی تێکۆشەر، هەروەها پێزانینمان ئاراستەی جەماوەری شاری کەرکووک و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و دەزگا ئەمنییەکان، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئاسایشی کەرکووک و دەزگاکانی ئەیلول و گوڵان و خەبات و سەرجەم لایەنگر و ئەندامانی پارتیمان بکەین، کە بە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان، کە لەم ئاهەنگە جەماوەرییە گەورەیەدا بە جۆش و خرۆشەوە هاوکاربوون و بەشداریان کرد.
جارێکی تر، سڵاو و ڕێز و خۆشەویستیمان ئاراستەی ئێوەی ئازیز دەکەین و بەڵێنتان پێدەدەین، وەک هەمیشە، پارتی دیموکراتی کوردستان و لیستی ٢٧٥، لە خزمەتگوزاری و داكۆكیکردن لە مافەکانتان بەردەوام دەبێت. چاومان لە دەنگەکانتانە و دڵنیاین لە سەرکەوتن.
هەر شاد و سەرفراز بن.

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی ١٠ی ٢٠٢٥
`

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای کۆچی دوایی ئۆندەر؛ دەم پارتی بەڵێنی بەدیهێنانی ئاشتی دەدات، ئاکپارتیش باس لە چەکدانانی پەکەکە دەکات

سەڵاح

له‌كۆیه‌ ماڵی ئاراس شێخ جه‌نگی تاڵان كرا

دڵشاد

پڕۆژەیەكی دیكەی حكوومەت بۆ گلدانەوەی ئاو تەواو دەكرێت

یاسین