لە بازنەی کەورکوک وەکۆ هەموو بازنەکانی دیکە عێراق کاندیدەکان خەریکی بانگەشەی هەلبژاردنن لەناویاندا کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرنامە و پلانەکانیان بە شێوەیەکی سەردەمیان دەگەینە دەنگدەرانی ئەو بازنەیە.
ماموستا وەفا محەمەد زەنگەنە: کاندیدی ژمارە (٣) لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند: لە بازنەی کەرکوک پشت ئەستورن بە جەماوەری دڵسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان و نیشتمانپەروەرەکانی کەرکوک کە بە دەنگەکانیان پاڵشتمان بن و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن، ئەم هەلبژاردنە پارتی بەهێزتر لە کەرکوکە بە گەرانەوەی مەکتەبی رێکخستن بۆ ناو کەرکوک ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەهێزی و پاڵشتی زیاترمان لەو بازنەیە.
ماموستا وەفا محەمەد زەنگەنە گووتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کورسیەکانی و دەنگەکانی زیاد دەکات بە بەراورد لەگەل هەلبژاردنەکانی رابردوو بۆ ئەمەش خەلک و دەنگدەری کەرکوک بە چاوی خۆیان بینیانە کە کێ بەرگری لە خاک و خەلکی ئەو سنورە کردوە بۆیە وەکۆ وەفاییەک خەلک بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگ دەدەن بە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکرداتی کوردستان.
هەروەها ماموستا وەفا محەمەد زەنگەنە: ئەوەشی خستەروو گووتی: ئەگەر دەنگی پێویست و چووینە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشمەرگە ئاسا بەرگری لە خاک و خەلکی بە شەرەفی کەرکوک دەکەین بێ ترس و دوودڵی خزمەتکاری خەلکی خۆمان دەبین چۆن پێشمەرگە بەرگری لە کوردستان دەکات ئێمەش بەم شێوەیە دەجەنگین لە پێناوی مافەکانی گەلەمان کە زیاد لە پێویست لەلایەن عێراقیە شۆڤینەکان پێشێلیام کردەوە.
دڵشاد یونس هەرکی


