zagros news agency

ئیسرائیل و میسر به‌ جیا تره‌مپ خه‌ڵات ده‌كه‌ن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا گەیشتە تەلئڤەیڤ و لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە بە فەرمی پێشوازی لێکرا.

 

سەردانەکەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەبەستی بەشداری کردنە کە لووتکەی شەرم شێخ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی دوو ساڵەی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسە.

 

هەروەها بڕیارە لەم سەردانەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ تەلئەڤیڤ، ئیسحاق هێرتسۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەرزترین مەدالیای مەدەنیی ئیسرائیلی پێشکەش بە هاوتا ئەمەریکییەکەی، دۆناڵد ترەمپ دەکات لە پای ئەو ڕۆڵەی لە ئازادکردنی بارمتەکان و کۆتایی هێنانی شەڕی غەززە گێڕاویەتی.

 

دووشەممە، 13ـی تشرینی یەکەم 2025، هێرتسۆگ، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووە ” ڕۆڵی گەورەی و بێکۆتای سەرۆک ترەمپ، نەک تەنیا ئازیزانی ئێمە دەگەڕێنێەوە وڵات، بەڵکو بناغەی قۆناغێکی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەسەر بنەمای هاوکاری و ئاسایش و هیوای ڕاستەقینە بۆ داهاتوویەکی پڕ لە ئاشتی، داناوە.”

 

سەرۆکی ئیسرائیل، گوتیشی: شەرەفێکی مەزنە بۆ من کە مەدالیای شەرەفی سەرۆکایەتیی ئیسرائیل پێشکەش بە سەرۆک ترەمپ بکەم.

 

لە دوای تەلئەڤیڤ، دۆناڵد ترەمپ دەچێتە میسر و بەشداری لووتکەی شەرم شێخ دەکات؛ بڕیارە لە سەردانەکەی بۆ میسر لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر (مەدالیای نیلی) پێشکەش بکرێت کە بە بەرزتن پلەی ڕێزلێنانی دەوڵەتی میسر ناسراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەشریع و ئەمینداری گشتی هاوپەیمانیتی تەشریعی نیشتیمانی عێراق دەکات

یاسین

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: پرۆسەی ئاشتی کاریگەری لەسەر هەموو ناوچەکە دەبێت

یاسین

وەزیری دارایی: بە بیانووی وردبینییەوە، بەغدا هەموو مانگێک کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەكات

یاسین