zagros news agency

ئەندازیار ئەمیرە کەریم: کار دەکەین بۆ ئەوەی بەڵنەکانمان لە بەغدا بکەینە کردار و پارێزگاری لە متمانەتان دەکەین

 

ئەمیرە کەریم، بەربژێری ژمارە(١٢) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سەرەتا سوپاسی بێ پایانم بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە بۆ جارێکی تر منیان داوە کە ببمە بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بازنەی کەرکوک، ئەگەر دەنگی پێویستمان هێنان و گەیشتینە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاوشێوەی خۆلی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران پێشمەرگە ئاسا دە جەنگم بۆ ئەوەی پرۆژە و بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان وەکۆ خۆی جێ نە جێ بکرێت بۆ ئەوەی زیاتر لە خزمەت خەڵک و خاکمامدا بێت.

ئەندازیار ئەمیرە کەریم گووتی: بۆ ئەو دەنگدەرە بەرێز و خۆشەویستانەی کەوا بۆ یەکمجارە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن دەبن و هەروەها ئەو بەرێزانەی کەوا هەتاکۆ ئێستا خۆیان یەکلای نەکردوتەوە کە دەنگیان بۆ کێیە دوایان لێدەکەم کە دەنگ بە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن دڵنیایان دەکەمەوە کەوا زامنی دەنگی ئەوان دەبین لە ناو هۆلی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاکۆ خزمەتگوزاری هاوشێوەی پایتەختی هەرێمی کوردستان بهێنینە کەرکوکی دڵی کوردستان.

هەروەها ئەندازیار ئەمیرە کەریم، کاندیدی ژمارە (١٢) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، ئەوەشی خستەروو بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گووتی: پارێزگای کەرکوک لە دەست ئیدارەی ئێستا و رابردوو زۆر بێ خزمەت بۆیە ئەگەر ئەوجارە دەنگدەرانی کەرکوکی دڵی کوردستان دەنگی زیاتر بدەنە لیستەکەمان دەتوانی زیاتر خزمەتی پارێزگای کەرکوک بکەین بە هێنەی پرۆژە و خزمەتگوزاری زیاتر نۆ شارەکەمان لە هەموو بوارەکان هاوشێوەی ئەو پرۆژانەی کەو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆیەم دا پێشکەشی شار وگوندەکانی کوردستان کردوە.

 

دڵشاد یونس هەرکی

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی دەکات

سەڵاح

بەربژارەکێ پارتی: ئارمانجا مە ژ پەرلەمانی ئاڤاکرنا ناڤچەیێن ژبیرکری یە

سەڵاح