بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، کە تۆماری گشتی زانکۆی زانکۆی سەلاحەدین سەرجەم ئەو قوتابییانەی لە ساڵانی ڕابردوو لە زانکۆی سەلاحەدین وەرگیران.
سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕایگەیاند: تۆماری گشتی زانکۆی زانکۆی سەلاحەدین سەرجەم ئەو قوتابییانەی لە ساڵانی ڕابردوو لە زانکۆی سەلاحەدین وەرگیران بەڵام بەهەر هۆکارێک ڕاکێشانی دۆسییە، سڕینەوەی ناویان بۆکراوە، یان پەیوەندییان بە کۆلێژ نەکردووە” ئاگادار دەکەینەوە تا ڕێککەوتی ٣٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ سەردانی کۆلێژ بکەن بۆ مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ خوێندن.
هەروەها سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوای ئەو وادەیەی دایریکراوە هیچ مامەڵەیەک وەرناگیرێت.
رێباز یونس

