زیاد ماموستا ئەحمەد، کاندیدی ژمارە (١٩) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە ناو شاری کەرکوک جگە لە جەماوەر و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، خەلکی دیکە کە وا باوە بە دەنگی خۆلەمێشی ناسراوە خۆیان پەیوەندی دەکەن بە ئێمەی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوە سەردانیان بکەین لە نزیکەوە ئاگاداری ئەوەبین کە دەنگ بە ئێمە دەدەن، ئێمەش بۆ خزمەتی خەلکی خۆمان لە هەموو پێکهاتەکان درێخی ناکەین و نەشمانکردیە بەردەوام دەبین لە خزمەت بە هەر رێگایەک بێت کە خەلکی ئێمە پێویستی پێبێت لە کەرکوک.
زیاد ماموستا ئەحمەد گووتی: ئێمە لە بازنەی کەرکوک بەلێنی پێشوەختەمان بە کەس نەداوە بەلکۆ هەر بەرنامەیەکمان راگەیاندبێت دەیکەیەنە کردار بۆ ئەوەی ئەو کردارانەمان بکەونە خزمەتی خەلکی کەرکوکی خۆشەویست، ناکرێت لەوە زیاتر خەلکامان بێ خزمەت و خزمەتگوزاری بیت بۆیە داوا دەکەین دەنگ بە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی بە کردار هاوشێوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان خزمەتی کەرکوک بکرێت.
هەروەها زیاد ماموستا ئەحمەد، کاندیدی ژمارە (١٩) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، ئەوەشی خستەروو گووتی: ئەوەی ئێمە لە ناو خەلکی پارێزگای کەرکوک دەبین ئاماژەکان بۆ ئەوەن کەوا رێژەیی دەنگ و ژمارەی کورسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر زیاد دەکات، چونکە هەر دەبینن کە پارتی دیموکراتی کوردستانە بەرگری و خزمەت و گەشەسەند بەیەکەوە دەکات خەلکی کەرکوکیش چاوی لەوەیە ئەوەی ئێستا هەیە شایانی ئەو خەلکە نیە بۆیەوە لەم هەلبژاردەنەدا پارتی هەلدەبژێرن دەنگ بە کاندیدەکانیان دەدەن بۆ ئەوە دەستی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بگاتە ئەو شاری کەرکوک لە سەردەستی پارتی دیموکراتی کوردستان.
دڵشاد یونس هەرکی



