ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سۆران… لە بنکەکانی پۆلیسی ئیدارەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بووە گۆرانکاری بەسەردا هات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایەگەیاند، کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و ئاسانکاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان پەڕاوی لێکۆلینەوەکان لە بنکەکانی پۆلیس دەکاتە چاپی کۆمپیوتەر.

عەقید شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لەسەر فەرمانی بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران عەمیدی مافپەروەر سەران شێخ لەتیف، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە پێناو ئاسانکاری زیاتر و کەم کردنەوەی رۆتینات و خەرجییەکان هەڵساین بە گۆڕینی قۆناغەکانی پەراوەکانی لێکۆڵینەوە لەدەست نووس بۆ چاپی کۆمپیوتەر لەسەرەتادا لەچەند بنکەیەکی پۆلیس جێبەجێ کراوە و بنکەکانی تریش دەگرێتەوە”.

هەروەها عەقید شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەم هەنگاوە جگە لەکەم کردنەوەی خەرجی و رۆتینات و ئامارەکان رێکدەخات و لەهەمان کاتدا ئاسانکاری زۆر دەکات کە فەرمانەکانی دەستگیرکردن و ئامادەبوونی تۆمەتباران ئاسانتر و زووتر دەگات بە شوێنەکان ئەم هەنگاوە لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان و خێرایی لەتەواو کردنی پەراوەکانی لێکۆڵینەوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سبه‌ی کونسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێر دەکرێتەوە

یاسین

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسان و کادیرانی پارتی لە ئاکرێ کۆبووەوە

گوران

بنستان عصمت: چجاران پارتی دیموکراتی کوردستان خو ژخەلکی جودانەکریە

سەڵاح