zagros news agency

ئەندازیار هەردی کەرکوکی: کەرکوک بۆ خزمەت کردنی پێویستی بە پارتی یە

ئەندازیار هەردی کەرکوک، کاندیدی ژمارە(١٧) لە لیستی(٢٧٥) پارتی دیموکراتی کورستان لە بازنەی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کەرکوک لە ئێستادا زۆر بێ خزمەتگوزارییە ئەو خزمەتگوزاریانەی هەنە دەگەرێنەوە بۆ پێش خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئیدارەی کەرکوک بەشداربوو ئەو پرۆژانەی لە کەرکوک ئەنجامی داون خەلکی کەرکوک شاهیدی ئەوەن لەدوای ئەوە هیچ بۆ کەرکوک نەکراوە بۆیە داوا دەکەین خەلک بۆ خزمەی وخۆشگوزەرانی دەنگ بدەنە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کورستان.

ئەندازیار هەردی کەرکوکی گووتی: ئەگەر هاتوو خەلکی کەرکوک دەنگی پێمان دا و گەیشتینە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەلێنەکامان دەکەین کردار و پرۆژەی پێویست بۆ کەرکوک ئەنجام دەدەین کە خەلک بەدەنگی کەرکوکییەکان گەیشتوونە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هیچ خزمەتی ئەو شارەیان نەکردەوە.

هەروەها ئەندازیار هەردی کەرکوکی، کاندیدی ژمارە(١٧) لە لیستی(٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، ئەوەشی خستەروو گووتی: چاوەمان لەوەیە بگەرێینەوە کەرکوک و کەرکوک بکەینە شارێکی نمونەی لە چاو شارەکانی تر هەموو عێراق هاو شێوەی ئەو پارێزگا و ئیدارانەی پارتی دیموکراتی کوردستان تیایاندا دستهەلاتی تەواویان هەیە کەرکوک بۆ خزمەت کردن پێویستی بە پارتی دیموکراتی کوردستانە هەیە.

 

دڵشاد یونس هەرکی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕە پارەیەک بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

ئاكرێ.. بە گوژمەی 540 ملیۆن دینار پڕۆژەیه‌كی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لە کۆشکی سپی له‌گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبووەوە

دڵشاد