ئەمڕۆیەكشەممە 2025.11.9، لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى جوان فەتحوڵڵا، قائیمقامی قەزایی بنەسڵاوە و مەریوان حاكم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و بەڕێوەبەرانى ناحییەكانى دارەتوو و كەسنەزان و سەرۆكی شارەوانی هەردوو ناحیە و ژمارەیەكی تر لە پیاوانی ئاینی و كەسایەتییەكانی سنوورەكە و نوێنەرانی دام و دەزگا و فەرمانگە حكومییەكان، لە هەولێری پایتەخت، لە ڕێوڕەسمێكدا بە تیروپشك نزیكەی ( 16 هەزار ) پارچە زەوی دیكە بەسەر فەرمانبەرانی سنووری قەزایی بنەسڵاوە و ناحیەكانی كەسنەزان و دارەتوو دابەشكرا.
لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، دڵخۆشی خۆی بەقۆناغێكی تری گرنگ و بەهێز لە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دابەشکردنی نزیکەی 16 هەزار پارچە زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر، کە 13 هەزاری بۆ ئەو فەرمانبەرانەیەكە سوودمەند نەبوونە لەوەرگرتنی زەوی و 3 هەزاریشی بۆ قەربووی خاوەن زەوییەكان دیاریکراوە نیشاندا و ئاشكرای كرد، ئەم پرۆسەیە کارێکی ئاسان نەبوو. كە ماوەی نزیکەی 15 ساڵ بوو ئەم پرۆسەیە وەستا بوو، بەهۆی گرفت و كێشەی جۆراوجۆر، بەڵام بە هەوڵ و پشتگیری جەنابی سەرۆک وەزیران و بەڕێز وەزیری شارەوانی، ئەم پرۆسەیە دووبارە هەنگاوی بۆ هاویشترا و لە ئیستادا بە شێوەیەکی پێشکەوتوو جێبەجێ دەکرێت.
گوتیشی، ئەم پرۆسەیە هەوڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستبەركردنی مافی فەرمانبەران و بەهۆی ئەم پڕۆسەیەشەوە، هەزاران خێزانی فەرمانبەری زەحمەتکێش دەتوانن خەونی نیشتەجێبوون و خانەوەدانەوەی خۆیان بیێننە دی، و لە سنووری پارێزگای هەولێر، تا ئێستا زۆرترین فەرمانبەران سوودمەند بوون و بەڕێوەبردنی پرۆسەکەش بە ئەنجامێکی باش و بەڕوونی گەیشتووە، ئەمە تەنها دەستپێکی کارە گەورەکانە و لە داهاتوودا پرۆسەکانی تر بەتایبەتی لە بواری نیشتەجێبوون و گەشەپێدانی ژیان بە شێوەیەکی خێراتر و بەهێزتر بەردەوام دەبن.
ڕاشیگەیاند، سوپاس و پێزانینی تایبەتی بۆ هەموو فەرمانبەران، بە تایبەتی ئەوانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر بە خۆڕگری و بە دلسۆزییەوە كاردەكەن و خزمەتی خەڵک و وڵاتەکەیان دەکەن. سوپاس بۆ ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێز وەزیری شارەوانی بۆ پشتیوانی و گرنگیدانیان لەو پرۆسەیە، هەروەها دستخۆشی لەهەموو ئەوانەش دەكەین كە ئەم پڕۆسەیەیان بە هەوڵ و دڵسۆزی بە ئەنجام گەیاند.
جێگەى باسە، ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستاندا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان، هەر فەرمانبەر و مامۆستا و پێشمەرگەیەک و كارمەندێكی ناوخۆ كە هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.

