zagros news agency

هاوار محەمەد: هاولاتیان ئاگاداری ئەوەبن دەنگەکانیان نەسوتێت

سبەی١١-١١-٢٠٢٥ لە سەرتاسەری عێراق پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەدەچێت، لە هەموو عێراق پارت و لایەنە سیاسەیەکان لە کێبڕکئ ی توندا بۆ بە دەست هێنانی رێژەیەکی زۆری دەنگ و ژمارەی کورسیەکانیان بەرزبکەنەوە.

هاوار محەمەد، شارەزا لە بورای هەلبژاردن، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هاولاتیان دەبێت زۆر وشیاربن لەوەی کە دەنگەکانیان نەسوێتێت و دورست دەنگەکانیان بدەن بەو کەس ولایەنانەی کە خۆیان ئارەزوودەکەن بۆ ئەمەش دەبێت رەچاوی چەند خالێک بکەن ئەوانیش دەنگدەر دەبێت پێش ئەوەی دەنگەکەی بدا دەبێت سەیری ئەو پسۆلەیە بکات ئەوەی دەنگەکەی لەسەردەدات کە خاوێنە و لەکاتی لێکردنەوە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتوویە نەدرابێت و ئەو مۆرەی تایبەت کە بۆ دەنگدەر داندراوە دەنگی پێبدات زۆر بە جوانی لەو چوارگۆشەیە بدات کە دیارکرداوە بۆ ئەوەی دەنگەکەی بە تەواوی بگاتە ناو ئەو ئامێرە و نەسوتێت.

هاوار محەمەد گووتی: دەبێت دەنگدەرانی ئازیز خۆیان لە دوای کارمەندانی کۆمسیۆن پێداچوونەوە بە رێکارەکانی دەنگدانی خۆیان بکەن تاکودەنگەکەیان بە تەواوی بگات، بۆ ئەمەسال کەمتر گرفت روودەدات ،دەبێت بۆ دەنگدەرانە لە رووی پەنجمۆر و پەنجە ناو مەرەکەب کرد کۆمسیۆن بە ئامێرەکەی پێشکەوتوون فەیسی دەنگدەر دەخوێنێتەوە ئەمەش بۆ ئەوانەی سالانی رابردوو ئەو گرفتەیان هەبوو.

هەوروەها هاوار محەمەد، شارەزا لە بورای هەڵبژاردن، ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: بەجۆرێکی تریش دەنگی دەنگدەر دەسوتێت کاتێک دەنگدەر تەنیا دەنگ بە کاندیدی دەدەن و دەنگ بەلیست نادەن ئەوکات دەنگەکەیان دەسوتێت بۆیە دەبێت یەکەم جار دەنگ بۆ لیست بێت پاشان بۆ کاندیدی بێت ئەوە شێوەیەکی دروستە دەنگت ناسوتێت.

دڵشاد یونس هەرکی

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لیستی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی بەغدا دەکرێت

یاسین

نەهلە قادر ئەفەندی: بەپێی هەموو پێوەر و یاساکان جینۆسایدی هەر گەلێک تاوانێکی نێودەوڵەتیە و نەفرەت لێکراوە

دڵشاد

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح