zagros news agency

باران بارین بەردەوام دەبێت

کەشناسێکی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، قۆناغی دووەمی دابارین دەستپێدەكات و لە هەندێك ناوچە 30 ملیم باران دەبارێت و لە هەندێك ناوچەش بەفر دەبارێت.

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی،  ڕایگەیاند: “شەپۆلی بارانبارینی قۆناغی یەكەم كە لە کاتەکانی شەوی ڕابردووەوە دەستی پێكردووە بەرەو تەواو بوون دەڕوات.”

ئاشكراشی كرد: “قۆناغی دووەمی دابارین لە بەرەبەیانی یەکشەممەوە دەست پێدەکات و تاوەکوو بەرەبەیانی دووشەممە، بەردەوامی دەبێت، پێشبینی بارینی بڕێکی باش باران دەكرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا: “لە قۆناغی دووەمدا پێشبینی بارینی بەفر لەو شوێنانە دەكرێت كە دوو هەزار مەتر لەسەرووی ئاستی دەریاوە بەرزن.”

ئەو كەشناسە پێشبینی بارانبارین لە قۆناغی دووەم دەخاتە ڕوو دەڵێت: “بارانەكە بۆ زۆربەی ناوچەكان رێژەكەی باش دەبێت بە تایبەت بۆ ناوچە كوێستانییەكان، پێشبینی 20 ملیم بۆ 30 ملیم باران دەكرێت، بۆ گەرمیان 15 بۆ 25 ملیم و بۆ هەولێریش بەهەمان شێوە پێشبینی 15 بۆ 25 ملیم باران دەكرێت.”

جەختی كردەوە، رێژەی ئەو بارانەی لە قۆناغی یەكەم لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان باریوە دڵخۆشكەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

یاسین

چیڕۆکەکەی جۆن سینا و زۆرانبازی کۆتایی هات

یاسین

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

سەڵاح