zagros news agency

ئاگاداریەک لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر

هاوڵاتی بەڕێز …

لە هەنگاوێکیکردەییداو لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بە ئامانجی سوودمەندبوونی هاووڵاتیان بە بەستنی پێوەری ئاو و کەمکردنەوەی قەرزی کەڵەکەبووی کرێی ئاو لەسەر هاووڵاتیان وە هەروەها کەمکردنەوەی بەفیرۆدانی ئاو ، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە دەرفەتێکیتر بدات بەو هاوڵاتیانەی کە تاوەکو ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە ، لە بەرواری (٢٤ / ١١ / ٢٠٢٥) تاوەکو بەرواری (١ / ٤ / ٢٠٢٦) بەم شێوەیە دەبێت .

ئەو هاووڵاتیانەی لەدەروەی سەنتەری شارەكانن نرخی کرێی ئاو لە ٤٥ هەزارەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ١٠ هەزار و بۆ سەنتەری شارەكانیش لە ٤٥ هەزارەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ٢٠ هەزار دینار و لەم بڕەش داشکانی (٪ ٢٠) بۆ دەکرێت بەو مەرجەی پابەند بێت بە بەستانی پێوەری ئاو.

لەبەیانیەوە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئامادەدەبێت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکە داوا لە هاووڵاتیانی بەرێز دەکەین سوود لە دەرفەتەکە وەربگرن ..

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی شەش مانگدا سەدان پێشلکراویی مافی مرۆڤ کراون

سەڵاح

لێدوانێک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

فەرهەنگ دۆڵەمەڕی بۆ زاگرۆس: کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەرچەرخانێکی مێژوویی و دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا

سەڵاح