خوناڤ ئەمین، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەمەریكا بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاندن: نوێنەرایەتیی دەزگای خێرخوازيی بارزانی لە ئەمریکا، بە هاوکاریی ڕێکخراوی ئازار بۆ منداڵان، ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٢٣/١١/٢٠٢٥ ئێوارەخوانێکی بۆ ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی ئەمریکا و کەسایەتییەکان ئامادە كرد.
خوناڤ ئەمین گووتی: ئامانج لەو چالاكییە ناساندنی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوو، هاوکات برەودان و ناساندنی بزنێسی ئەو کوردانە بوو کە دەیانەوێت لە ئەمریکا پەرە بە کارەکانی مرۆییان بدەن.
هەروەها خوناڤ ئەمین، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەمەریكا ئەوشی خستەروو گووتی: هەر لەو ڕێوڕەسمەدا گرووپی میوزیکی ڕەسەنی کەرکووک، چەند مەقام و گۆرانیی ڕەسەنی کوردی و تورکمانییان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.


