zagros news agency

باران بارین دەست پێدەکاتەوە

 

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەرۆ باران بارین دەست پێدەکات هەورە تریشقەشی لەگەڵدادەبێت هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. لەگەڵ بارینی باران پێشبینی دەکرێ خێرایی با زیاد بکات بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشور و ناوەراستی هەرێم. وە لە هەندێ ناوچە ى دەشتى هەولێر (قوشتەپە و دیبەگە ) وە هەندێ ناوچەى ڕۆئاوای سلێمانى (بازیان و چەمچەماڵ) ئیدارەى ڕاپەڕین و قەزای کۆیە و دەورو بەرى ئەگەرى بارانى بەلێزمە هەیە
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س. لە کاتی باران بارین بەرز دەبێتەوە بۆ سەرووی 30کم/س
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / 6 – 9 کم
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی چوار شەممە 10- 4- 2024
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت سەرەتا باران بارین و هەورە بروسکە لە ناوچەشاخاویەکان و پارێزگای سلێمانى دەبێت پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە( 3 – 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س .
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / 8 – 9 کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 23
سلێمانی : 22
دهۆک : 21
کەرکوک : 25
هەڵەبجە : 22
زاخۆ : 22
سۆران : 17
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 27
بەشى پێشبینى / 9- 3- 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا سزای توندی بەسەر ئینتەر میلان سەپاند

یاسین

بێڵ سکارێسگارد رۆڵی پێنیوەیز لە “It” دەگێڕێتەوە

ART

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی بەنداوی دوین دادەنرێت

یاسین