بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 07-06-2026، تا کاتەکانی ئێوارە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەوردا دەبێت لەگەڵ ئەگەری ناوە بەناوەی چالاكبوونی هەورەتریشقە و بارانبارین، کە ئەم دۆخە پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی، ئیدارەی سۆران، سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سنوورە, لەگەڵ بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە. لە بەرانبەردا، ئاسمانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە ناوچە شاخاوییەکانیش کەمێک نزم دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک بە ئاراستەی گۆڕاو، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا لە هەندێک شوێن چالاک دەبێت بۆ سەرووی (15-25) کم/ک بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
پەیوەست بەمەشەوە کەشی سبەی دووشەممە 08-06-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کات و ناوچەشدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور؛ پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن و نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات و مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر ئەمڕۆ 36 سبەی 37
سلێمانی ئەمڕۆ 33 سبەی 34
دهۆک ئەمڕۆ 36 سبەی 36
زاخۆ ئەمڕۆ 37 سبەی 37
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 36 سبەی 37
پیرمام ئەمڕۆ 30 سبەی 31

