کوردستان فاوندەیشن بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێداویستی فریاگوزاری و هێزی مرۆیی (خۆبەخش) دابین دەکات بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکانی قەزای چەمچەماڵ
کوردستان فاوندەیشن لەگەڵ دام و دەزگاکانی وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبێت لەپێناو کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم ڕووداوە سروشتییە و بەهاناوەچوونی لێقەوماوان و هاونیشتیمانیان
هەروەها کوردستان فاوندەیشن سەرەخۆشی لە کەسوکاری
قوربانیان دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازێت

