zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ سێشەممە 11-08-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە و لە هەندێک ناوچەش نزیک دەبنەوە، خێرایی با مامناوەند دەبێت (15-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (8-9) کم دەبێت.
​هاوکات کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 12-08-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما کەمێک بەرز ببنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکان. خێرایی با مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر: ئەمڕۆ 42 | سبەی 43
​سلێمانی: ئەمڕۆ 40 | سبەی 40
​دهۆک: ئەمڕۆ 40 | سبەی 41
​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43
​گەرمیان: ئەمڕۆ 46 | سبەی 46
​زاخۆ: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42
​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43
​ئاکرێ: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42
​پیرمام: ئەمڕۆ 40 | سبەی 40
​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 32 | سبەی 32

هەواڵی پەیوەندیدار

١٨ڕێکخراو مەدەنیی ڕۆژئاوای کوردستان ڕەخنە لە حکوومەتی سووریا دەگرن

یاسین

‎پەیامی سەرۆک بارزانی لە سی و دووەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

گوران

هەوالی دلخۆشكه ر بۆ پالێوراوانی زەمالاتی ماستەر ودکتۆراە حکومەتی عيراقی فیدرال

یاسین