zagros news agency

لە رووداوێکی هاتووچۆ چەند کەسێک دەبنە قوربانی

لە نزیک تونێلی میراوە لە شەقڵاوە رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویداوە، بەهۆیەوە 13 کەس بریندارن.
رووداوەکە لە نێوان تەکسییەکی نیسان سەنی و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری نیسان تیدا روویداوە، تیمەکانی هاتووچۆ سەرقاڵی هێڵکارین بۆ رووداوەکە و ژمارەیەک بەڵگە هەڵگیراونەتەوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە  رایگەیاند، “ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەشداربوون لە گواستنەوەی بریندارەکان کە لە نێو بریندارەکان ژن و منداڵ و پیاو هەن، برینداری سەختیش هەیە، هەر لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە چارەسەری تەواویان بۆ دەکرێ.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حكومەت بەردی بناخەی جووتسایدی بەردەڕەش – خەباتی دانا

یاسین

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی پێشمەرگە دەکات

یاسین

کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی قەزای خەبات دابینکرا

سەڵاح